ئه‌وین
ئێواران ئه‌وینی باوه‌ش
ئه‌گرت و ئه‌چو بۆ بازار. به بۆنه‌ی ئه‌وینه‌وه به بێ شه‌رم سه‌یری خه‌ڵک و
لاوانی ئه‌کرد.
خوشکه‌که‌ی مرد.
له‌به‌ر ئه‌وین شوی کرد
به زاواکه‌یان.
چاوه‌کانی
به چاوه ته‌ڕه‌کانی سه‌یری
نیگا ئاڵۆزه‌کانی کردم و باوه‌شی پێدا کردم. وتی به‌رگه‌ی عه‌شقێکیتر ناگرم، جێم مه‌هێڵه!
ئێستاش له‌پڕ خۆ ئه‌کا به
ته‌نیاییه‌کانمدا و ته‌ڕ ته‌ڕ لێم ئه‌ڕوانێت.
ئازار
زۆری ئازار دام. برینداری
کردم. بۆ ئه‌وه‌ی ئازاری نه‌یه‌م ئیتر نه‌چوم بۆلای.
فه‌رهاد نێعمه‌ت پوور